سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:28

ضَرَبَ لَكُمْ مَثَلًا مِنْ أَنْفُسِكُمْ ۖ هَلْ لَكُمْ مِنْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ مِنْ شُرَكَاءَ فِي مَا رَزَقْنَاكُمْ فَأَنْتُمْ فِيهِ سَوَاءٌ تَخَافُونَهُمْ كَخِيفَتِكُمْ أَنْفُسَكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ

هه‌ر له خۆتان نموونه‌ی بۆ هێناونه‌ته‌وه (که چه‌نده بڕیاردانی هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا نادروست و نابه‌جێیه‌) ئایا ئێوه ڕازین به‌نده‌و به‌رده‌سته‌کانتان ببنه هاوبه‌شتان و له‌و ماڵ و سامانه‌ی پێمانداون شه‌ریك بن و وه‌ك یه‌ك سوودی لێوه‌ربگرن و ده‌ستی تێبخه‌ن و لێیان بترسن و حسابیان بۆ بکه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن ئێوه له یه‌کتر سڵده‌که‌نه‌وه‌و حساب بۆ یه‌کتر ده‌که‌ن؟! ئا به‌و شێوه‌یه به‌ڵگه‌و نموونه‌ی زۆر ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێك که ژیرو هۆشمه‌ند بن...

تەفسیر

- ئەی بتپەرست و موشریکینە- اللە تەعالا نموونەیەکتان لە خۆتان بۆ دەھێنێتەوە، ئایا ھیچ لەبەندە و کۆیلەکانتان ھیچ کەسێک ھەیە بەیەکسانی ھاوبەش و شەریکی ماڵ و سامانتان بێت، بترسن لەوەی ماڵ و سامانەکەتان لەگەڵدا بەش بکەن ھەروەکو دەترسن لەوەی ھاوبەش و شەریکێکی ئازادتان ماڵ و سامانەکەتان لەگەڵدا بەش بکەن؟ ئایا کەستان ڕازی دەبێت بەندە و کۆیلەکەی بەو شێوەیە بکات؟ بێگومان کەستان ڕازی نابێت بە وەھا کارێک، دەی کەواتە اللە تەعالا لەپێشترە بەوەی ھیچ کەس لەبەندەکانی شەریک و ھاوەڵی نەبێت لە موڵک و بەدیھێنراوەکانیدا، بەم نموونە و ھاوشێوەکانی بەڵگە جۆرا و جۆرەکان ڕوون دەکەینەوە بۆ کەسانی ژیر و ھۆشمەند، چونکە ئەوان سوودیان لێ دەبینن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە