سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:27

وَهُوَ الَّذِي يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ وَهُوَ أَهْوَنُ عَلَيْهِ ۚ وَلَهُ الْمَثَلُ الْأَعْلَىٰ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ

هه‌ر ئه‌و زاته له سه‌ره‌تاوه به‌دیهێنراوه‌کان به‌دی ده‌هێنێت، پاشان به جۆرێکی تر دروستیان ده‌کاته‌وه‌، ئه‌و کاره‌ش بۆ خوا ئاسانه‌، نموونه‌ی به‌رزو وه‌سفی بڵند هه‌ر شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی باڵا‌ده‌ست و دانایه‌.

تەفسیر

اللە ئەو زاتە پیرۆزەیە بەدیھێنانی دەست پێکردووە بە جۆرێک پێشتر ھاوشێوەی نەبووە، وە پاشان دوای نەمان و تیاچوونی دەیگەڕێنێتەوە، وە گەڕاندنەوەیش ئاسانترە لەبەدیھێنانی سەرەتا، وە ھەردووکیشیان ئاسان و سووکە بۆ اللە تەعالا، چونکە ئەگەر ھەر شتێکی ویست، تەنھا ھێندەی بەسە بڵێ: ببە، ئەویش خێرا دەبێت، وە ھەر بۆ ئەوە ھەموو سیفەتێکی بەرز و بڵند و پیرۆز لە ئاسمانەکان و زەویدا، وە ھەر ئەو زاڵی بەدەسەڵاتە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە بەدیھێنان و بەرێوەبەردنیدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە