سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:34

لِيَكْفُرُوا بِمَا آتَيْنَاهُمْ ۚ فَتَمَتَّعُوا فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ

با ئه‌وانه هه‌ر به‌دنمه‌ك بن و قه‌دری نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کانمان نه‌زانن، با ڕابوێرن، له ئاینده‌دا ده‌زانن چ په‌نێکیان داوه‌و چ به‌ڵایه‌کیان به‌سه‌ر خۆیان هێناوه‌.

تەفسیر

کاتێک بێباوەڕ بوون بە نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا - یەکێک لە نیعمەتەکانیشی لابردن و نەھێشتنی ئەو بەڵاو موسیبەتانەیە دووچاریان بوو بوو- وە لەزەت و تامی ئەو خۆشیانەیان کرد لەم دونیا پێیان دراوە و لەبەردەستیاندایە، ئەوجا لەمەودا لە ڕۆژی قیامەتدا دەزانن و بەچاوی خۆیان دەبینن لە دونیا لەچی گومڕایی و سەرگەردانییەکی ڕوون و ئاشکرا بوون.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە