سورەت 3 · جوزء 4

سورة آل عمران · 3:186

۞ لَتُبْلَوُنَّ فِي أَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ وَلَتَسْمَعُنَّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكُمْ وَمِنَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا أَذًى كَثِيرًا ۚ وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ ذَٰلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ

سوێند بێت بێگومان تاقی ده‌کرێنه‌وه له ماڵ و دارایی و خۆیشتاندا (زیان له ساماندا ده‌که‌ن، خۆتان توشی ناخۆشی و ئازار ده‌بن) هه‌روه‌ها سوێند بێت له خاوه‌نانی کتێبی پێش خۆتان و له موشریک و هاوه‌ڵگه‌رانه‌وه ئازارێکی زۆر ده‌بیسن (ئه‌وه‌نده بوختان و قسه‌ی نابه‌جێتان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن، وه‌ک ئازار به‌رگوێتان بکه‌وێت وایه‌)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆڕاگر بن و پارێزکار بن و له خوا بترسن (له سنوور ده‌رنه‌چن)، به‌ڕاستی ئه‌و هه‌ڵوێسته له‌کاره په‌سه‌ندو کرده‌وه پایه‌داره‌کانه‌.

تەفسیر

سوێند بەخوا ئەی باوەڕداران ئێوە لەماڵ وسامان وداراییتان تاقی دەکرێنەوە، بەوەی ئایا ئەو مافانەی کەواجبە تێیدا بەجێی دەھێنن (لە زەکات ولەسەدەقە ولەبەخشین لەڕێگای خوا) وە تاقی دەکرێنەوە بەو بەڵا وموسیبەتانەی کە دووچاری ماڵ وسامانتان دەبێت، وە تاقیش دەکرێنەوە بەگیانی خۆتان بەوەی ئایا ھەڵدەسن بەو داواکاریانەی کە شەریعەتی ئیسلام واجبی کردووە لەسەرتان، وە بەو بەڵا وموسیبەتانەیش کە دووچاری گیانتان دەبێت، وە زۆر قسەی ناخۆش ونابەجێیش دەبیستن لەوانەی کەپێش خۆتان نامە وکتێبیان بۆ ھاتووە، وە لەوانەیشەوە کە ھاوبەشیان بۆ خوا بڕیار داوە، بەوەی تانە وتەشەری زۆر لەخۆتان ولە ئاینەکەشتان دەدەن، جا ئەگەر ئێوە ئارام بگرن لەبەرامبەر ئەو ناخۆشی وناڕەحەتیانەی کە تووشتان دەبێت، وە لەخوای گەورەش بترسن بەوەی ھەرچی فەرمانی پێکردوون جێ بەجێی بکەن وئەوەیشی ڕێگری لێکردوون لێی دوور بکەونەوە، بێگومان ئەمانە کۆمەڵە کارێکن لەکەسی مەرد وجوامێر دەوەشێنەوە، وە پێشبڕکێ کاران پێشبڕکێی لەسەر دەکەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە