سورەت 3 · جوزء 4

سورة آل عمران · 3:187

وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ لَتُبَيِّنُنَّهُ لِلنَّاسِ وَلَا تَكْتُمُونَهُ فَنَبَذُوهُ وَرَاءَ ظُهُورِهِمْ وَاشْتَرَوْا بِهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ۖ فَبِئْسَ مَا يَشْتَرُونَ

(یاد بێنه‌ره‌وه‌) کاتێک خوا په‌یمانی وه‌رگرت له‌وانه‌ی کتێبیان پێ به‌خشراوه که ڕوونی بکه‌نه‌وه بۆ خه‌ڵکی و مه‌رامه‌کانی باس بکه‌ن و نه‌یشارنه‌وه‌، که‌چی خستیانه پشت خۆیان و به نرخێکی هه‌رزان فرۆشتیان (ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیاش بێت، دینی بۆ بفرۆشی هه‌رزان فرۆشراوه و زه‌ره‌رێکی بێ سنووره‌) ئای که شتێکی بێ نرخیان کڕیوه و ده‌ستیان که‌وتووه‌.

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر ئەو کاتە وەبیر خۆت بھێنەرەوە کە خوای گەورە پەیمان وبەڵێنی گەورەی لە زانایانی ئەھلی کتاب لە جولەکە ووگاورەکان وەرگرت، ئەو کتێبەکانی خوای گەورە بۆ خەڵکی ڕوون بکەنەوە، وە ئەو ڕێنمونی وھیدایەتەی کە تێیدا ھاتووە لەگەڵ ئەو موژدەیەشی کە باس لە ھاتنی پێغەمبەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) دەکات ھیچی لێ نەشارنەوە، کەچی ھیچ وەفایان نەکرد بە بەڵێنەکەوە و پەیمانەکەیان شکاند، وە ھیچ ئاوڕیشیان لێ نەدایەوە، ئەو ھەق وڕاستیەی کە خوای گەورە بۆی ناردبوون شاردیانەوە، وە لەبری ئەوە بەتاڵ وناھەقیان ئاشکرا کرد، وە پەیمان و بەڵێنەکەی خوایان بە بڕێکی کەم لەماڵی دونیا گۆڕیەوە، وەک پلە وپایە وناوبانگ وماڵ وسامان کە بەدەستیان ھێنا، ئای چەند خراپ بوو ئەو سەودا وکڕین وپارەی کە لەبری پەیمانەکەی خوا بەدەستیان ھێنا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە