سورەت 3 · جوزء 4

سورة آل عمران · 3:185

كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۖ فَمَنْ زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ ۗ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ

هه‌موو که‌سێک ده‌بێت بمرێت و مردن بچێژێت، ته‌نها له ڕۆژی قیامه‌تدا کرێ و پاداشتان به‌ته‌واوی پێ ده‌درێت (ده‌رئه‌نجامی کرده‌وه‌کانتان دێته‌وه ڕێتان) ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دوور خرایه‌وه له ئاگری دۆزه‌خ و خرایه به‌هه‌شته‌وه‌، ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌رفراز بووه‌، ژیانی دنیاش بێجگه له‌وه‌ی که ڕابواردنێکی خه‌ڵه‌تێنه‌ره شتێکی تر نیه‌.

تەفسیر

ھەموو کەسێک ھەرچی و ھەرچۆنێک بێت ھەر دەبێت تامی مردن بچەژێت، بۆیە با ھیچ کەس بەم دونیایە ھەڵنەخەڵەتێت وفریوی نەدات، وە لەڕۆژی دواییشدا پاداشتی ھەمو کار وکردەوەکانتان بە تەواوی وبەبێ کەم وکورتی وەردەگرنەوە، جا ھەرکەسێک خوای گەورە دووری خستنەوە لەئاگر وخستیە بەھەشتەوە، ئەوە بێگومان ئەوە سەرکەوتووە وئەو خێرە گەورەیەی کە ئومێدی بوو وەری گرت، وە ڕزگاری بوو لەو شەڕ وخراپەیەی کە لێی دەترسا، وە بێگومان ژیانی دونیاش تەنھا خۆشی ولەزەتێکی کاتیە ودوایی دێت، وە تەنھا کەسی فریودراویش پێیەوە پەیوەست دەبێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە