سورەت 3 · جوزء 3

سورة آل عمران · 3:18

شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ ۚ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ

خوای گه‌وره (له ڕێگه‌ی دروست کراوانیه‌وه‌، که هه‌مووی نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌نوێنێت) خۆی شایه‌تی داوه و ده‌ریخستووه و سه‌لماندویه‌تی که به‌ڕاستی جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نی یه که شایانی په‌رستن بێت، هه‌روه‌ها فریشته‌کان و خاوه‌ن زانسته‌کانیش (له پێغه‌مبه‌ران و زانایان) که به‌ڕێگه‌یه‌کی ڕاست و دروست ده‌یسه‌لمێنن خوا هه‌میشه داد په‌روه‌ری ڕه‌هایه و جگه له‌وزاته خوایه‌کی تر نیه و ئه‌و خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه‌.

تەفسیر

خوای گەورە شاھیدی دەدات کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە جگە لەخۆی، ئەویش بەوەی لە گەردوندا کۆمەڵێک بەڵگە ونیشانەی ڕوون و ئاشکرای بەرقەرار کردووە کە بەڵگەیە لەسەر خوایەتی زاتی ھەق تەعالای خۆی، وە ھەروەھا فریشتەکانیش ئەم شاھیدیە دەدەن، وە زانایانیش بە ڕوون کردنەوەی یەکخواپەرستی وبانگەواز کردن بۆی گەورەترین شاھیدی دەدەن لەسەر یەکخواناسی ویەکخواپەرستی و بەقەراربوونی دادگەری پەروەردگار لە دروستکراوەکان وشەریعەتەکەیدا، کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە جگە لە زاتی گەورەی باڵادەستی خۆی کە ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، کە زۆر دانا وکاربەجێیە لە دروستکراوەکان وبەرێوەبردن وشەریعەت ویاسا وڕیساکانیدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە