سورەت 3 · جوزء 3
سورة آل عمران · 3:17
الصَّابِرِينَ وَالصَّادِقِينَ وَالْقَانِتِينَ وَالْمُنْفِقِينَ وَالْمُسْتَغْفِرِينَ بِالْأَسْحَارِ
(جا ئه‌و ئیماندارانه، ئه‌مه سیفه‌تیانه) خۆگرو ئارامگرن (له به‌رامبه‌ر ناسۆر و ناخۆشیه‌کانی ژیانه‌وه)، ڕاستگۆ‌و خواپه‌رستن، ماڵ و سامان ده‌به‌خشن و، له به‌ره‌به‌یانه‌کاندا داوای لێخۆشبوو‌ن (له په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن چونکه واهه‌ست ده‌که‌ن که وه‌ک پێویست خواپه‌رستیان نه‌کردووه).
تەفسیر
ئەوان ئارامگرن لەسەر بەجێھێنانی تاعەت وگوێڕایەڵی پەروەردگار و دوور کەوتنەوە لە خراپەکاری، وە ئارامیش دەگرن لەسەر ھەر بەڵا وموصیبەتێک توشیان دەبێت، ئەوانە ڕاستگۆن لە گوفتار و کرداریاندا، بە تەواوی گوێڕایەڵێ خوای گەورەن، ماڵوسامانی خۆیان دەبەخشن لە پێناو خوای گەورە، کۆتا بەشی شەویش داوای لێخۆشبوو‌ن لە پەروەردگاریان دەکەن، لەبەر ئەوەی نزا وپاڕانەوە لەکۆتا بەشی شەودا لە گیرا بوونەوە نزیکە، وە دڵیش سەرقاڵی شتی تر نابێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە