سورەت 3 · جوزء 3

سورة آل عمران · 3:19

إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ ۗ وَمَا اخْتَلَفَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ إِلَّا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْعِلْمُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ ۗ وَمَنْ يَكْفُرْ بِآيَاتِ اللَّهِ فَإِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ

به‌ڕاستی دین و ئاینی په‌سه‌ند لای خوا ته‌نها ئاینی ئیسلامه‌، ئه‌وانه‌ش که کتێبه (ئاسمانیه‌کانیان) دراوه‌تێ، جیاوازیان له نێواندا په‌یدا نه‌بووه مه‌گه‌ر له دوای ئه‌وه‌ی زانستی و زانیاری ته‌واویان بۆ هاتووه (ده‌رباره‌ی ڕاستی محمد (صلی الله علیه وسلم) و ئیسلام)، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دنیاپه‌رستی و حه‌سوودی و سته‌م کردنیان له نێو خۆیان (چونکه ڕازی نه‌بوون به پێغه‌مبه‌رێک له غه‌یری خۆیان)، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به فه‌رمان و ئایه‌ته‌کانی خوا نه‌بێت، ئه‌وه بێگومان خوا به‌خێرایی حسابی خۆی ده‌کات له‌گه‌ڵیاندا (هه‌ر زوو به‌دۆزه‌خیان ده‌گه‌یه‌نێت).

تەفسیر

بێگومان ئاینی وەرگیراو وپەسەند لای خوای گەورە تەنھا ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، ئەویش بریتیە لە ملکەچی تەواو بۆ خوای گەورە بەتاک وتەنھایی، بە گوێڕایەڵی وتەسلیم بوون پێی بە ھەموو ماناکانی پەرستن، وە باوەڕ بوون بە سەرجەم پێغەمبەرەکانی تا دەگاتە کۆتا پێغەمبەر کە موحەمەد المصطفی یە (صلی اللە علیە وسلم)، کە کۆتایی ھێنا بە پێغەمبەرایەتی، وە جگە لە شەریعەتەکەی ئەو ھیچ شەریعەتێکی تر لای خوای گەورە پەسەند نیە، وە جولەکە وگاورەکانیش کە لەناو خۆیاندا پێک نەھاتن ودوو بەرەکیان تێکەوت وبوون بە چەند دەستە وتاقمێکەوە دوای ئەوە ھات کە بەڵگە ونیشانە و زانیاری تەواویان بۆ ھات لەسەر ڕاستی ودروستی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، بەڵام لەبەر ڕژدی وحەسوودی وسوور بوونیان لەسەر دونیا باوەڕیان پێ نەھێنا، وە ھەر کەسێک بێباوەڕ بێت بەو بەڵگە ونیشانە وئایەتانەی کە دابەزیوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەی، ئەوا بێگومان خوای گەورە زۆر خێرا وچەسپانە لە لێپرسینەوە وموحاسەبە کردنیان لە ڕۆژی دواییدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە