سورەت 27 · جوزء 20

سورة النمل · 27:90

وَمَنْ جَاءَ بِالسَّيِّئَةِ فَكُبَّتْ وُجُوهُهُمْ فِي النَّارِ هَلْ تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ

ئه‌وه‌ش به تاوان و گوناهو خراپه‌وه دێت، به ڕوودا و سه‌ره‌و خوار ده‌خرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه و (پێیان ده‌وترێت): ئایا پاداشتان ده‌درێته‌وه جگه له‌وه‌ی ده‌تانکرد؟!

تەفسیر

وە ھەر کەسێکیش لەو ڕۆژەدا بە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوانەوە بگەڕێتەوە، ئەوا بەڕوومەتدا دەخرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە، وە بەسەرزەنشت و سوکایەتی پێکردنەوە پێیان دەوترێت: ئایا ئێوە ھیچ سزایەک دەدرێن تەنھا بەھۆی کار و کردەوە خراپەکانی خۆتانەوە نەبێت لە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان لە دونیادا دەتانکرد ؟

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە