سورەت 27 · جوزء 20

سورة النمل · 27:89

مَنْ جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ خَيْرٌ مِنْهَا وَهُمْ مِنْ فَزَعٍ يَوْمَئِذٍ آمِنُونَ

که‌سێک به کارو کرده‌وه‌ی چاکه‌وه بێت، ئه‌وه پاداشتی چاکتر له‌وه‌ی خۆی پێشکه‌ش ده‌کرێت و ئه‌وانه له‌و ڕۆژه‌دا له ترس و بیم پارێزراون و ئاسووده و ئارامن.

تەفسیر

ھەر کەسێک لە ڕۆژی دواییدا بە باوەڕ و کار وکردەوەی چاکەوە بێت ئەوە بەھەشت بۆ ئەوە، وە ئەوانە دڵنیا و تەئمینن لەترس و داچڵەکینی ڕۆژی قیامەت بەدڵنیاکردنەوەی اللە تەعالا بۆیان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە