سورەت 27 · جوزء 20

سورة النمل · 27:91

إِنَّمَا أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ رَبَّ هَٰذِهِ الْبَلْدَةِ الَّذِي حَرَّمَهَا وَلَهُ كُلُّ شَيْءٍ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْمُسْلِمِينَ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ): به‌ڕاستی من ته‌نها فه‌رمانی ئه‌وه‌م پێدراوه خوای ئه‌م شاره‌و ئه‌م شوینه بپه‌رستم که حورمه‌تی بۆ داناوه‌و هه‌موو شت ئه‌و خاوه‌نیه‌تی، فه‌رمانیشم پێدراوه له فه‌رمانبه‌ردارو موسڵمانه‌کان بم.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: بە دڵنیاییەوە من فەرمانم پێکراوە تەنھا پەروەردگاری شاری مەککە بپەرستم کە حەرامی کردووە لەم شارەدا خوێنی ھیچ کەسێک بڕێژرێت، وە ستەم لە ھیچ کەسێک بکرێت، وە ڕاوی تێدا بکرێت، وە داری ببڕرێتەوە، وە ھەموو شتێکیش تەنھا موڵکی ئەو زاتە پیرۆزەیە، وە فەرمانم پێکراوە لە موسڵمانان بم، وە ملکەچ و گوێڕایەڵی اللە تەعالا بم.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە