سورەت 24 · جوزء 18
سورة النور · 24:54
قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ ۖ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ وَعَلَيْكُمْ مَا حُمِّلْتُمْ ۖ وَإِنْ تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا ۚ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ
پێیان بڵێ: فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ر بن، خۆ ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵکرد، ئه‌وه ئه‌و ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامی خوای له‌سه‌ر شانه، ئێوه‌ش سه‌رپێچی و یاخی بوونه‌که‌تان له‌سه‌رتان ده‌که‌وێت، خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رداری بن و گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چ بن به ڕاستی ئه‌وه هیدایه‌ت وه‌رده‌گرن، دڵنیاش بن که ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ته‌نها گه‌یاندنێکی ڕوون و ئاشکرایه و هیچی تر نی یه.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ بەو دووڕوانە: لە ڕواڵەت و لە ناواخنیشدا تاعەت و گوێڕایەڵی اللە و تاعەت و گوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەی بکەن، جا ئەگەر پشتتان ھەڵکرد لە گوێڕایەڵی کردنی ئەوەی فەرمانتان پێکراوە، ئەوا ئەو پێغەمبەرە تەنھا بەرپرسیارە لەوەی دراوە بەسەریدا لە گەیاندنی پەیامەکەی اللە، وە ئێوەیش بەرپرسن لەوەی دراوە بەسەرتاندا لەتاعەت و گوێرایەڵی کردن بۆی، وە کار وکردەوە کردن بەوەی ئەو پێغەمبەرە ھێناویەتی، جا ئەگەر گوێڕایەڵی ئەوتان کرد و ئەوەی فەرمانی پێکردوون ئەنجامتاندا و ئەوەیشی ڕێگری لێکردوون دوور کەوتنەوە لێی، ئەوا ھیدایەت دەدرێن بۆ ھەق و ڕاستی، وە پێغەمبەریش (صلی اللە علیە وسلم) ھیچی لەسەر نییە گەیاندنی ڕوون و ئاشکرای پەیامەکەی اللە تەعالا نەبێت، پێویست نییە لەسەر پێغەمبەر ناچار بەھیدایەت وەرگرتنتان بکات و بە زۆرە ملێ بتانخاتە سەری.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە