سورەت 24 · جوزء 18
سورة النور · 24:55
وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا ۚ يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا ۚ وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ
خوا به‌ڵێنی دڵنیابه‌خش و ته‌واوی داوه به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له ئێوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه به ڕاستی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا جێ‌نشین و پایه‌داریان ده‌کات له وڵات‌دا هه‌روه‌ك چۆن ئیماندارانی پێش ئه‌مانی جێ‌نشین کردووه‌و ئه‌و دین و ئاینه‌یان بۆ ده‌چه‌سپێنێت خوا خۆی پێی ڕازیه، هه‌روه‌ها ترس و بیمیان بۆ ده‌گۆڕێت به ئارامی و هێمنی، ئه‌و کاته ئیتر به ته‌واوی هه‌ر من ده‌په‌رستن و هه‌رگیز هیچ جۆره هاوه‌ڵ و شه‌ریکێکم بۆ بڕیار ناده‌ن، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و پایه‌داریه بێباوه‌ڕ بێت، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوون.
تەفسیر
اللە (جل جلالە) بەڵێنی داوە بەوانەتان باوەڕیان ھێناوە بە اللە و کاروکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، کەسەریان بخات بەسەر دوژمنەکانیاندا، وە لەسەر زەویشدا بیانکاتە جێ‌نشین و دەسەڵاتداری دونیایان تەسلیم بکات، ھەروەکو چۆن باوەڕدارانی پێشینی کردە جێ‌نشین لەسەر زەویدا، وە بەڵێنیشی پێداون ئاینەکەیان کە خۆی بۆی پەسەند کردوون (مەبەست پێی ئاینی ئیسلامە) بەعیزەتەوە دەیچەسپێنێت و دامەزراوی دەکات، وە بەڵێنیشی پێداون ترس و بیمەکەیان بۆ بگۆڕێت بە ئارامی و ئاسایش، ئیتر ئەو کاتە ھەر من دەپەرستن بەتەنھا، وە ھیچ شتێکیش ناکەنە ھاوەڵ و شەریکم، جا ھەر کەسێک دوای ئەو ھەمووە ناز و نیعمەتە بێباوەڕ بوو، ئەوە ئەو کەسانەن لە سنووری تاعەت و گوێرایەڵی اللە (سبحانە وتعالی) دەرچوون.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە