سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:53

۞ وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِنْ أَمَرْتَهُمْ لَيَخْرُجُنَّ ۖ قُلْ لَا تُقْسِمُوا ۖ طَاعَةٌ مَعْرُوفَةٌ ۚ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ

دوو ڕوه‌کان سوێندی گه‌وره به خوا ده‌خۆن، ئه‌گه‌ر فه‌رمانیان پێ بده‌یت که ده‌رچن بۆ خه‌بات و جیهاد، ده‌رده‌چن و ئاماده‌ن، پێیان بڵێ: سوێند مه‌خۆن ملکه‌چی ئێوه زانراوو دیاره‌؟! (هه‌موو کات کردارو گوفتاریان جیایه‌)، به ڕاستی خوا ئاگایه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

تەفسیر

دووڕوەکان بەو پەڕی سوێند خواردن سوێندیان خوارد بە اللە : ئەگەر تۆ ئەی موحەممەد فەرمانیان پێ بکەیت بۆ دەرچوون بۆ جیھاد و تێکۆشان ئەوا ئێمەیش لەگەڵتدا دەردەچین، - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: سوێند مەخۆن چونکە درۆکانتان دیارە، تاعەت و گوێڕایەڵی و ملکەچی ئێوە زانراوە، چونکە قسە و بەڵێنتان پێچەوانەی گوفتارتانە، وە بەڕاستی اللە زانا و ئاگادارە بەو کردەوانەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لەو کارو کردەوانەی دەیشارنەوە لا نھێنی و شاراوە نییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە