سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:52

وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَخْشَ اللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ

جا ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات و له خوا بترسێت و له‌سه‌ر پێچی و نافه‌رمانی خۆی بپارێزێت، جا ئا ئه‌وانه سه‌رفرازو به ئاوات گه‌یشتوون.

تەفسیر

ھەر کەس گوێڕایەڵی اللە تەعالا و گوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەی بکات وە تەسلیمی حوکمیان ببێت، وە بترسێت لە سەرەنجامی تاوان و گوناھەکانی بۆ کوێ پەلکێشیان دەکات، وە بترسێت لە سزای اللە بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنێت و دوور بکەوێتەوە لە ڕێگریەکانی، بێگومان تەنھا ئەوانە براوە و سەرکەوتووی دونیا و دواڕۆژن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە