سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:51

إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَنْ يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ

به‌ڵام گوفتاری ئیمانداران کاتێك بانگ ده‌کرێن بۆ لای خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی تا فه‌رمانڕه‌وایی بکات له نێوانیاندا ته‌نها ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن: بیستمان و گوێڕایه‌ڵین بۆ هه‌موو فه‌رمانێکی شه‌رع، هه‌ر ئا ئه‌وانه‌شن سه‌ر فرازو سه‌رکه‌وتوو.

تەفسیر

کاتێک باوەڕداران بانگ بکرێن بۆ لای اللە تەعالا و بانگ بکرێن بۆ لای پێغەمبەرەکەی بۆ ئەوەی حوکم بکات لە نێوانیاندا تەنھا قسەیەک بیڵێن ئەمەیە دەڵێن: ئێمە وتە و فەرمایشتی اللە و پێغەمبەرەکەیمان بیست گوێڕایەڵێن بۆی، ئا ئەوانەی ئەمە سیفەتیانە ڕزگار بووی دونیا و دواڕۆژن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە