سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:32

وَأَنْكِحُوا الْأَيَامَىٰ مِنْكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ ۚ إِنْ يَكُونُوا فُقَرَاءَ يُغْنِهِمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ۗ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ

ژن بده‌ن به پیاوانی بێ ژن و ئافره‌تانی بێوه‌ژن بده‌ن به‌شوو، هه‌روه‌ها ژن بده‌ن به به‌نده صاڵحه‌کانتان و که‌نیزه‌که کانیشتان بده‌ن به شوو ئه‌گه‌ر هه‌ژاریش بن، ئه‌وه خوا له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌هره‌وه‌ریان ده‌کات، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه فراوانگیرو زانایه‌.

تەفسیر

- ئەی باوەڕداران - ژن بۆ ئەو پیاوانە بھێنن کە ژنیان نییە، وە ئەو ژنانە بەشوو بدەن کە مێردیان نییە، وە ھاوسەرگیری بکەن بۆ بەندە و کەنیزەکە باوەڕدارەکانتان، ئەگەر ھەژار و نەدار بوون اللە تەعالا لە ڕزق و ڕۆزی و فەزڵی فراوانی خۆی دەوڵەمەندیان دەکات، ڕزق و ڕزۆی اللە تەعالا فراوانە، دەوڵەمەند کردنی کەسەکان لە ڕزق و ڕۆزی ئەو کەم ناکات، وە ئەو زۆر زانا و ئاگادارە بەحاڵ و گوزەرانی بەندەکانی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە