سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:31

وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا ۖ وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ ۖ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُولِي الْإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَىٰ عَوْرَاتِ النِّسَاءِ ۖ وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ زِينَتِهِنَّ ۚ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ

به ئافره‌تانی ئیمانداریش بڵێ: چاویان بپارێزن (له ته‌ماشای نامه‌حره‌م) داوێنی خۆیان بپارێزن له گوناهو جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن جگه له‌وه‌ی که دیاره (وه‌ك ده‌م و چاوو ده‌ست) با سه‌رپۆشه‌کانیان بده‌ن به‌سه‌ر سینه‌و ملیانداو جوانی و زینه‌تی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن به ته‌واوی بۆ هاوسه‌ره‌کانیان نه‌بێت، یان باوکی خۆیان، یان باوکی مێرده‌کانیان، یان کوڕی خۆیان، یان کوڕی مێرده‌کانیان، یان بۆ براکانی خۆیان، یان برازاکانیان، یان خوشکه‌زاکانیان، یان ئافره‌تێك که په‌یوه‌ندیان هه‌یه پێکه‌وه‌، یان ئه‌وانه‌ش که که‌نیزه‌کانیان (که له بارودۆخی تایبه‌تدا هه‌بوون) یان ئه‌وانه‌ی که له ماڵه‌کانتاندا ده‌ژین و پێویستیان به ئافره‌ت نی یه (له به‌ر پیری، یان نه‌خۆشی... هتد) یاخود ئه‌و منداڵانه‌ی که هێشتا شاره‌زاییان له ئافره‌تان نیه‌و (ئاره‌زووی جنسیان بۆ دروست نه‌بووه‌و نازانن باسی عه‌ورات بکه‌ن) نابێت ئافره‌تانی ئیماندار قاچیان ده‌ربخه‌ن و پێیان بده‌ن به زه‌ویدا (تا ده‌نگی خشڵ و پاوانه‌کانیان بێت) و بزانرێت که زینه‌تدارو خشڵدارن، که‌واته هه‌مووتان ئه‌ی ئیمانداران به‌ره‌و لای خواو به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارو سه‌رفرازبن.

تەفسیر

وە بڵێ بە ئافرەتانی باوەڕداریش: چاویان دابخەن لە ئاست ئەو پیاوانەی بۆیان حەڵاڵ نین، وە لە ئاست عەورەتی خەڵکیش، وە داوێنی خۆیان بپارێزن بە دوورکەوتنەوە لە زینا کردن و خۆداپۆشین، وە با جوانی خۆیان بەدەرنەخەن بۆ پیاوانی بێگانە، جگە لەوەی بەدەرەوەیە و دیارە و ناکرێت بشارێتەوە، وەک جلوبەرگ، وە با سەرپۆشەکانیان بدەن بەسەر سنگ و بەرۆکیاندا بۆ ئەوەی مووی سەر و ڕوخسار و گەردنیان داپۆشێت، وە جوانی شاراوەیان دەرنەخەن بۆ پیاوەکانیان نەبێت، یان بۆ باوکانیان، یان خەزورەکانیان (باوکی مێردەکانیان)، یان بۆ کوڕەکانیان، یان بۆ کوڕانی مێردیان، یان بۆ براکانیان، یان بۆ برازاکانیان، یان بۆ خوشکەزاکانیان، یان بۆ ژنانی متمانە پێکراو، جا موسڵمان بن یان بێباوەڕ، یان بۆ کۆیلە و کەنیزەکەکانیان، یان بۆ ئەو پیاوانەی ئارەزووی ئافرەتیان نەماوە و ناچن بەلایاندا، یان بۆ ئەو مناڵە کوڕانەی لەبەر بچوکیان بێ ئاگان لەجەستە و عەورەتی ژنان، وە با ئافرەتان لەکاتی ڕۆیشتنیاندا پێ نەکوتن بەزەویدا بەمەبەستی ئەوەی دەنگی خڵخاڵ و پاوانەی پێیان پیاوان بیبیستن و سەرنجیان ڕابکێشن، - ئەی باوەڕداران - ھەمووتان تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای اللە تەعالا و پەشیمان ببنەوە، وە چاوتان داخەن لەئاست نامەحرەم و عەورەتتان بپارێزن، تاوەکو ڕزگار و سەرکەوتوو بن لەوەی لێی دەەترسێن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە