سورەت 24 · جوزء 18
سورة النور · 24:30
قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به پیاوانی ئیماندار بڵێ: چاویان بپارێزن (له‌سه‌رنجدانی ئافره‌تانی نامه‌حره‌م) هه‌روه‌ها نامووس و عه‌وره‌تی خۆیان له حه‌رام بپارێزن، بێگومان ئه‌وه پاکترو پوختتره بۆیان (بۆ دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ڕۆح و لاشه‌یان) به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و هه‌ڵس و که‌وت و ڕه‌فتارانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر - بە پیاوانی باوەڕدار بڵێ: چاویان دابخەن لەئاست ئەو ئافرەتانەی بۆیان حەڵاڵ نین، وە لەئاست عەورەتی خەڵکیش، وە داوێنی خۆیان بپارێزن لەوەی بکەونە ناو حەرامکراوەکان، بێگومان ئەو وازھێنانە لە تەماشاکردنی ئەوەی اللە تەعالا حەرامی کردووە تەماشای بکەن چاکتر و پاکترە بۆیان لای اللە تەعالا، وە بە دڵنیاییەوە اللە تەعالا بەئاگایە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە و نھێنی نییە، وە پاداشتی ھەموویشتان لەسەر دەداتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە