سورەت 24 · جوزء 18
سورة النور · 24:3
الزَّانِي لَا يَنْكِحُ إِلَّا زَانِيَةً أَوْ مُشْرِكَةً وَالزَّانِيَةُ لَا يَنْكِحُهَا إِلَّا زَانٍ أَوْ مُشْرِكٌ ۚ وَحُرِّمَ ذَٰلِكَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ
پیاوی زیناکه‌ر ته‌نها ئافره‌تی زیناکه‌ر یاخود موشریك ماره ده‌کات، ئافره‌تی زیناکه‌ریش ته‌نها پیاوی زیناکه‌ر یاخود موشریك ماره‌ی ده‌کات، (هاوسه‌رێتی پیاوان و ئافره‌تانێك که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر زینا)، ئه‌وه له‌سه‌ر ئیمانداران حه‌رامکراوه.
تەفسیر
بۆ ئەوەی زینا و داوێن پیسی زیاتر بێزراو بێت لای خەڵکی اللە تەعالا باسی ئەوە دەکات، ئەو کوڕانەی لەسەر ئەم کارە قێزەونە ڕاھاتوون حەز بەھاوسەرگیری ناکەن لەگەڵ کچانی زیناکاری ھاوشێوەی خۆیان یان کچانی بتەپەرست وموشریک نەبێت، کە خۆیان ناپارێزن لەزینا و داوێن پیسی، لەگەڵ ئەوەشدا ھاوسەرگیری لەگەڵ زیناکاران دروست و شەرعی نییە، بەھەمان شێوە ئەو کچانەی لەسەر زیناکردن و داوێن پیسی ڕاھاتوون حەز بەھاوسەرگیری ناکەن لەگەڵ کوڕانی زیناکاری ھاوشێوەی خۆیان، یان کوڕانی بتپەرست و موشریک نەبێت، کەخۆیان ناپارێزن لەزینا و داوێن پیسی، لەگەڵ ئەوەشدا ھاوسەرگیری لەگەڵ زیناکاران حەرامە و شەرعی نییە، ئەوەش بزانن کە ھاوسەرگیری نێوان زیناکاراندا حەرام کراوە لەسەر باوەڕداران.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە