سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:2

الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا مِائَةَ جَلْدَةٍ ۖ وَلَا تَأْخُذْكُمْ بِهِمَا رَأْفَةٌ فِي دِينِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۖ وَلْيَشْهَدْ عَذَابَهُمَا طَائِفَةٌ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ

سه‌د قامچی له‌هه‌ریه‌ك له ئافره‌ت و پیاوی زیناکه‌ر بوه‌شێنن، به‌زه‌یی نه‌تانگرێت له به‌جێهێنانی فه‌رمانی خوادا بۆیان، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به ڕۆژی دوایی هێناوه‌، با ده‌سته‌یه‌کیش له ئیمانداران ئاماده‌ی سزاکه‌یان بن.

تەفسیر

کچ و کوڕی زیناکار (ئەوەیان شوویان نەکردووە یان ژنیان نەھێناوە) ھەر یەکێکیان سەد قامچی و جەڵدیان لێ بدەن، وە نابێت ھیچ بەزەیی و میھرەبانیتان بەرامبەریان ھەبێت بەوەی ئەو حوکمەی اللە تەعالا دیاری کردووە بۆیان لە بەزاندنی ئەو سنورە جێ بەجێی نەکەن یان سووک و کەمی بکەنەوە لەسەریان، ئەگەر ئێوە باوەڕتان ھەیە بە اللە تەعالا و ڕۆژی دوایی، وە با کۆمەڵێک لەباوەڕدارانیش ئامادەی جێ بەجێ کردنی ئەم سزادانەیان بن، بۆ ئەوەی لەناو خەڵکیدا ناویان بزڕێ، وە ببێتە ھۆی ئەوەی جارێکی تر ئەم کارە قێزەونە دووبارە نەکەنەوە، وە خەڵکانی تریش پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن و بگەڕێنەوە لەوەھا کارێک.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە