سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:4

وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَةً وَلَا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَةً أَبَدًا ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ

ئه‌وانه‌ی که بوختان ده‌که‌ن بۆ ئافره‌تانی داوێن پاك و خاوه‌ن مێرد، پاشان ناتوانن چوار که‌سیش به شایه‌ت بهێنن، ئه‌وانه هه‌شتا قامچیان لێ بده‌ن و هه‌رگیز شایه‌تیان لێ وه‌رمه‌گرن، ئه‌وانه له ڕیزی تاوانبارو له سنوور ده‌رچوو و یاخیه‌کاندان.

تەفسیر

ئەوانەی تۆمەتی داوێن پیسی دەدەنە پاڵ ئافرەتان و پیاوانی داوێن پاک، پاشان بۆ سەلماندنی ئەو تۆمەتە چوار شاھیدیان نییە، ئەوا (ئەی دەسەڵاتدار و کاربەدەستی موسڵمانان) ھەشتا قامچی و جەڵد بدەن لێیان، وە دواتریش ھەرگیز شاھیدیان لێوەرمەگرن، ئەوانەی تۆمەتی داوێن پیسی دەدەنە پاڵ داوێن پاکەکان لە سنووری شەرع و گوێڕایەڵی اللە تەعالا لایانداوه.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە