سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:74

مَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ

ئه‌وانه (وه‌کو پێویست) قه‌دری خوایان به‌چاکی نه‌زانی، ڕێزی په‌روه‌ردگاریان به‌ته‌واوی نه‌گرت، له‌کاتێکدا به‌ڕاستی خوا زۆر به‌هێزو به توانا و باڵاده‌سته‌.

تەفسیر

ئەو بێباوەڕانە وەک پێویست اللە تەعالا بە گەورە و بەرز و بڵند نەزانی، کاتێک لەگەڵ ئەودا ھەندێک لە مەخلوقاتەکانی ئەویان پەرست، بێگومان اللە تەعالا زۆر بەتوانا و بەدەسەڵاتە، بەشێک لەھێز و توانای ئەوەیە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لەناو ئەواندایە بەدیھێناوە، زۆر بەدەسەڵاتە و ھیچ شتێک بەسەریدا زاڵ نابێت، بەپێچەوانەی بتی بتپەرستەکانەوە کە زۆر لاواز و زەلیل و بێدەسەڵاتن ناتوانن ھیچ شتێک دروست بکەن و بەدیبھێنن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە