سورەت 22 · جوزء 17
سورة الحج · 22:73
يَا أَيُّهَا النَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌ فَاسْتَمِعُوا لَهُ ۚ إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ لَنْ يَخْلُقُوا ذُبَابًا وَلَوِ اجْتَمَعُوا لَهُ ۖ وَإِنْ يَسْلُبْهُمُ الذُّبَابُ شَيْئًا لَا يَسْتَنْقِذُوهُ مِنْهُ ۚ ضَعُفَ الطَّالِبُ وَالْمَطْلُوبُ
ئه‌ی خه‌ڵکینه: نموونه‌یه‌ك هێنراوه‌ته‌وه چاك گوێی بۆ بگرن؛ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که هاناو هاواریان لێده‌که‌ن له‌جیاتی خوا، هه‌رگیز ناتوانن تاکه مێشێك دروست بکه‌ن، هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌و کاره کۆببنه‌وه و (یارمه‌تی یه‌کتریش بده‌ن) و ئه‌گه‌ر مێشه‌که شتێکیان لێ بفڕێنێت، ناتوانن لێی بسه‌ننه‌وه، داواکارو داوالێکراو هه‌ردووکیان لاواز و بێ ده‌سه‌ڵاتن.
تەفسیر
ئەی خەڵکینە ، نموونەیەک ھێنراوەتەوە ئێوەیش چاک گوێی بۆ بگرن و پەندی لێوەربگرن، بێگومان ئەو بتگەلەی جگە لە اللە ھاواریان بۆ دەبررێت و دەپەرسترێن ھەرگیز ناتوانن مێشێک چەند بچوکیشە بەدیبھێنن چونکە دەسەوسانن و ھیچیان لەدەست نایەت، ئەگەر ھەرچەند ھەمووشیان بۆی کۆببنەوە بۆ ئەوەی ئەو مێشە بەدیبھێنن ناتوانن بەدیبھێنن، وە ئەگەر مێشێک شتێکیشیان لێ بسێنێت لەو شتانەی بۆیان دانراوە وەک بۆن و ھاوشێوەکانی ناتوانن لێی بسێننەوە، جا لەبێ تواناییان لەبەدیھێنانی مێشێک یان لێسەندنەوەی شتێک لێیان ڕوون دەبێتەوە ئەو بتانە توانای شتی گەورەتریان نییە، ئیتر چۆن لەگەڵ ئەو ھەمووە بێ تواناییە لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن؟! ئەم داواکارە کەمەبەست لێی بتەکانن کە لە بری اللە دەپەرسترێن لاواز و بێدەسەڵاتن چونکە ئەوەی لێیان دەفڕێنرێت ناتوانن وەری بگرنەوە، وە لاواز‌و بێدەسەڵاتیشە ئەو مێشەی کە ئەو بتانە داوایان لێدەکەن فڕینراوەکەیان بۆ بگێڕنەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە