سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:75

اللَّهُ يَصْطَفِي مِنَ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا وَمِنَ النَّاسِ ۚ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ

هه‌ر خوا به ویستی خۆی له فریشته‌کان و له‌خه‌ڵکیش فرستاده هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو بینایه (چاك ده‌زانێت کێ هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ی).

تەفسیر

اللە (سبحانە وتعالی) لەناو فریشتەکاندا نێرراو ھەڵدەبژێرێت، ھەروەھا لەناو خەڵکیشدا پێغەمبەرانێک ھەڵدەبژێرێت، ھەندێک لەو فریشتانە ڕەوانەی لای پێغەمبەرەکان دەکات، وەک جوبرەئیل کە ڕەوانەی لای پێغەمبەرانی کردووە لە مرۆڤەكان ، وە پێغەمبەرانیشی ڕەوانەی لای خەڵکی کردووە بۆ ئەوەی پەیامی خۆی بەخەڵکی ڕابگەیەنن، بەدڵنیاییەوە اللە تەعالا بیسەری ئەوەیە بتپەرستەکان دەیڵێن لەبارەی پێغەمبەرەکانەوە، وە بینەری ئەو کەسانەیشە کەھەڵیبژاردوون بۆ پێغەمبەرایەتی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە