سورەت 22 · جوزء 17
سورة الحج · 22:36
وَالْبُدْنَ جَعَلْنَاهَا لَكُمْ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ لَكُمْ فِيهَا خَيْرٌ ۖ فَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهَا صَوَافَّ ۖ فَإِذَا وَجَبَتْ جُنُوبُهَا فَكُلُوا مِنْهَا وَأَطْعِمُوا الْقَانِعَ وَالْمُعْتَرَّ ۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرْنَاهَا لَكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ
ئێمه سه‌ربڕینی قوربانییه دابه‌سته‌کانمان بڕیارداوه که هه‌ندێك بن له دروشمه‌کانی خوا (که له‌کاتی حه‌خ و جه‌ژنی قورباندا ئه‌نجام ده‌درێت) بێگومان خێر‌و بێری زۆری تێدایه بۆتان (بازاڕی کڕین و فرۆشتن ده‌جولێنێت و هه‌ژاران تێر ده‌بن له گۆشت، پاداشتی زۆری قیامه‌تیش مسۆگه‌ر ده‌کات... هتد) ده ناوی خوا ببه‌ن له‌کاتی سه‌ربڕینیدا (بڵێن بسم الله... الله أکبر) کاتێك ئاماده کراون و ڕیزکراون بۆ سه‌ربڕین، جاکاتێك که سه‌ربڕان و گیانیان تیادا نه‌ماو پاك کران و پارچه پارچه کران لێیان بخۆن و به‌شی هه‌ژاران و سواڵکه‌رانی لێ بده‌ن، ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه ماڵاتمان بۆ ئێوه ڕامهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسی خوا بکه‌ن.
تەفسیر
ئەو وشتر و ڕەشەوڵاخەی کە دەکرێتە دیاری بۆ ماڵەکەی خوا و لەوێ سەر دەبڕرێن ئێمە کردومانە بە یەکێک لە دروشمەکانی ئاین و نیشانەکانی، سوود و کەڵکی دونیا و ئاینتانی تێدایە، کەوابێت لە کاتی سەربڕینیدا ناوی خوا بھێنن و بڵێن : (باسم اللە)، کاتێک ئەو وشتر و ڕەشەوڵاخانە لەسەر دوو قاچ و دەستێکیان ڕادەوەستن، وە دەستێکیشیان دەبەسترێتەوە بۆ ئەوەی ڕانەکات، کاتێک لە دوای سەربڕین کەوتە سەر لایەکی، ئەوا خواردنی حەڵاڵ دەبێت بۆیە - ئەی ئەو کەسانەی ئەوانەتان کردووە بە دیاری و قوربانی- لە گۆشتەکانیان بخۆن، وە بەشی خواردنی ئەو ھەژارانەیشی لێ بدەن لەبەر شەرم و شکۆیان دەست لە خەڵکی پان ناکەنەوە، وە بەشی ئەو ھەژارنەیش کە داوا لە خەڵکی دەکەن، ھەروەکو چۆن ڕاممان کردبوو بۆتان کە باریان لێ بنێن و سواریان ببن، ھەر بەو شێوەیەش ڕاممان کردووە بۆتان لەھەر جێگایەک بتانەوێت سەریان ببڕن، بەنیەت و مەبەستی نزیک بوونەوە لە خوای گەورە، تاوەکو بەڵکو شوکر و سوپاسی ئەو نیعمەتەی بکەن کە ئەو ئاژەڵانەی بۆ ملکەچ و ڕام کردوون.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە