سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:37

لَنْ يَنَالَ اللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَاؤُهَا وَلَٰكِنْ يَنَالُهُ التَّقْوَىٰ مِنْكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرَهَا لَكُمْ لِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَاكُمْ ۗ وَبَشِّرِ الْمُحْسِنِينَ

دڵنیابن هه‌رگیز گۆشته‌که‌ی و خوێنه‌که‌ی به‌خوا ناگات، به‌ڵکو ته‌قواو پارێزکاری ئێوه به‌و ده‌گات و (حسابی بۆ ده‌کات)، ئا به‌و شێوه‌یه ده‌بینن به‌چاوی خۆتان ماڵاتی بۆ ئێوه ڕام هێناوه‌، تا له‌کاتی سه‌ر بڕینیدا، ألله أکبر بڵێن و قه‌دری په‌روه‌ردگاری گه‌وره بزانن که هیدایه‌تی داون و مژده‌یش بده به چاکه‌کاران و خێرخوازان.

تەفسیر

خوێن و گۆشتی ئەو ئاژەڵانەی سەر دەبڕێن و دەکرێن بە قوربانی ھیچی ناگات بە خوای گەورە و بەرز نابێتەوە بۆ لای، بەڵکو ئەوەی بەرز دەبێتەوە بۆ لای ئەو تەقوا و خواناسینەکەتانە، بەوەی موخلیس و دڵسۆزی ئەو بن لەجێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی بۆ ئەوەی بەو کارە نزیک ببنەوە لێی، ھەروەھا خوای گەورە ملکەچی کردوون و ڕامی ھێناون بۆ ئەوەی (اللە أکبر) بکەن و سوپاس و شوکری ئەوە بکەن کە موەفق و سەرکەوتووی کردوون بۆ ھەق و ڕاستی، جا - ئەی پێغەمبەری خوا - موژدەی خێر و خۆشی بدە بەوانەی چاکەکارن لەپەرستنەکانیان بۆ پەروەردگاریان، وە چاکەکاریشن لە مامەڵەکردن لەگەڵ بەدیھێنراوەکانی خوا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە