سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:35

الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَالصَّابِرِينَ عَلَىٰ مَا أَصَابَهُمْ وَالْمُقِيمِي الصَّلَاةِ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ

ئه‌وانه‌ی کاتێك ناوی خوا برا (یا باسی ده‌سه‌ڵات و ڕه‌حمه‌ت و زات و سیفاتی کرا) دڵکانیان داده‌چڵه‌کێت و ته‌زووی پیادا دێت، ئه‌وانه‌ی خۆگرو ئارامگرن له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناخۆشیانه‌وه که تووشیان ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که پێمان به‌خشیوون ده‌به‌خشن.

تەفسیر

ئەوانەی کاتێک ناوی (اللە) دەھێنرێت دڵەکانیان ترسی لێ دەنیشێت، بۆیە دوور دەکەونەوە لەسەرپێچی فەرمانەکانی، وە کاتێک دووچاری ناڕەحەتی و بەڵاو موسیبەتێک دەبن ئارامی لەسەر دەگرن، وە نوێژەکانیان بەڕێک و پێکی ئەنجام دەدەن، وە لە پێناوی خوای گەورە لەو ماڵ و سەروەت و سامانە دەبەخشن کە ڕۆزی داون.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە