سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:31

حُنَفَاءَ لِلَّهِ غَيْرَ مُشْرِكِينَ بِهِ ۚ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَكَأَنَّمَا خَرَّ مِنَ السَّمَاءِ فَتَخْطَفُهُ الطَّيْرُ أَوْ تَهْوِي بِهِ الرِّيحُ فِي مَكَانٍ سَحِيقٍ

هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه شوێن ڕاستی بکه‌ون و ملکه‌چ بن بۆ حه‌ق له‌به‌ر خاتری زاتی خوا، نه‌که‌ن هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار بده‌ن، جا ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا بڕیار بدات، وه‌کو ئه‌وه وایه له ئاسمانه‌وه به‌ر ببێته‌وه و باڵنده په‌لاماری بدات و (پارچه پارچه‌ی بکات) یاخود ڕه‌شه‌بایه‌کی به‌هێز بیفڕێنێت و بیبات بۆشوێنێکی دوور و قوڵ.

تەفسیر

لەوانە دوور بکەونەوە و خۆتان لە ھەموو ئاینێک ھەڵاوێرن جگە ئەو ئاینە نەبێت خوای گەورە پێی ڕازییە، وە ھیچ کەس مەکەن بە ھاوەڵ و ھاوبەشی لە پەرستنەکاندا، ھەر کەسێک ھاوەڵ و ھاوبەشی بۆ دابنێت وەک ئەوە وایە لە ئاسمانەوە بەربووبێتەوە خوارەوە، ئەو کاتە یان ئەوەتانێ باڵندەکان دەیفڕێنن و پارچە پارچەی دەکەن، یان ئەوەتانێ ڕەشەبا بیبات لە شوێنێکی دوور فڕێی بدات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە