سورەت 22 · جوزء 17
سورة الحج · 22:30
ذَٰلِكَ وَمَنْ يُعَظِّمْ حُرُمَاتِ اللَّهِ فَهُوَ خَيْرٌ لَهُ عِنْدَ رَبِّهِ ۗ وَأُحِلَّتْ لَكُمُ الْأَنْعَامُ إِلَّا مَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ ۖ فَاجْتَنِبُوا الرِّجْسَ مِنَ الْأَوْثَانِ وَاجْتَنِبُوا قَوْلَ الزُّورِ
(جهج ئهوهبوو که باسکرا) جا ئهوهی که سنوورهکانی خوا بپارێزێت و بهگهوره دایانبنێت و ڕێزی لێ بگرێت، بێگومان ئهوه چاکتره لای پهروهردگاری (بێ پاداشت نیه)... کۆشتی مهڕو بزن و گاو و وشتر بۆتان حهڵاله جگه لهوانهی که بهسهرتاندا دهخوێنرێتهوه و قهدهغهکراوه (که له سوورهتی ألمائدة دا باسکرا)، جا لهبهرئهوه خۆتان له پهرستنی بته ناپوخت و بێ نرخهکان بپارێزن، ههروهها لهگوفتاری درۆو قسهی ههڵبهستراو خۆتان دووربگرن.
تەفسیر
ئەوەی فەرمانمان پێکردوون - لە تەحەلولکردن بەتاشینی مووی سەر و نینۆک کردن و لابردنی چڵک و پیسی و وەفا کردن بە نزرەکان و تەوافی ماڵی خوا- ئەوە ئەوەیە خوای گەورە لەسەری واجب کردوون، جا لەبەر ئەوە ئەوەی خوای گەورە واجبی کردووە لەسەرتان بە گەورەی بگرن، ھەر کەسێک دوور بکەوێتەوە لە قەدەغەکراوەکانی ناو ئیحرام بە نیەت و مەبەستی گەورەڕاگرتنی فەرمانی خوا و لەترسی ئەوەی سنوورەکانی خوای گەورە نەشکێنێت و حەرامکراوەکانیش حەڵاڵ نەکات، ئەوا ئەمەی بۆ دەبێتە چاکە و خێری دونیا و دواڕۆژ لای پەروەردگاری، - ئەی خەڵکینە - خواردنی گۆشتی وشتر و مانگا و مەڕ و بزنتان بۆ حەڵاڵ کراوە، تەنھا ئەوانە نەبێت کەبەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە، وە ھیچ شتێکیتان لەسەر حەرام نەکراوە لەو وشترە نێرانەی کە چەند نەوەیەک لەپشتی ئەوان بوون، یان ئەو وشترانەی گوێیان بڕراوە، یان ئەو وشترانەی لەسەریەک وشترە مێنگەیان دەبێت، خواردنی ھیچی لەسەر یاساغ و حەرام نەکردوون ئەوە نەبێت کە لە قورئاندا بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە لە حەرامی مردارەوە بوو و خوێن و بەراز و شتی تریش، جا کەوابێت دوور بکەونەوە لەشتە پیس و قێزەونەکان کە مەبەست پێی بتەکانە، وە دووریش بکەونەوە لە ھەموو وتەیەکی پووچ و بەتاڵ کە بۆ خوا ھەڵبەستراوە، یان بۆ یەکێک لە بەدیھێنراوەکانی ھەڵبەستراوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە