سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:32

ذَٰلِكَ وَمَنْ يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ

به‌و شێوه‌یه که حه‌ج باسکرا پێویسته ئه‌نجام بدرێت جا ئه‌وه‌ی ڕێز داده‌نێت بۆدروشم و به‌رنامه‌کانی خوا، ئه‌وه نیسانه‌ی پارێزکاری و له خواترسانی دڵه‌کانه‌.

تەفسیر

ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردووە لە یەکخواپەرستی و دڵسۆزی و ئیخلاص بۆی، وە دوور کەوتنەوە لە بتەکان و قسە و گوفتاری ناھەق، ھەر کەسێک دروشمەکانی ئاین بەرز ڕابگرێت - وەک ئاژەڵ سەربڕین و ئەنجامدانی ئەرکەکانی حەج- بێگومان ئەوە نیشانەی پارێزگاری و ترسی دڵەکانە لە پەروەردگاری.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە