سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:18

أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يَسْجُدُ لَهُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ وَالشَّمْسُ وَالْقَمَرُ وَالنُّجُومُ وَالْجِبَالُ وَالشَّجَرُ وَالدَّوَابُّ وَكَثِيرٌ مِنَ النَّاسِ ۖ وَكَثِيرٌ حَقَّ عَلَيْهِ الْعَذَابُ ۗ وَمَنْ يُهِنِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ مُكْرِمٍ ۚ إِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يَشَاءُ ۩

ئایا نه‌تبینیوه و نه‌تبیستووه که به‌ڕاستی هه‌رکه‌س و هه‌رچی هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا سوژده بۆ خوا ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها خۆرو مانگ و ئه‌ستێره و چیاکان و دره‌خت و ماڵات و زۆرێك له‌خه‌ڵکی، زۆرێکیش خۆی شایسته‌ی سزاو تۆڵه کردووه‌، جا ئه‌وه‌ی خوا قه‌درو ڕێزی بشکێنێت و ڕیسوای بکات ئه‌وه هیچ ڕێز لێنه‌رێکی نیه‌، به‌ڕاستی خوا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌یکات.

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر ئایا نەتزانیوە ھەرچی لەئاسمانەکاندا ھەیە لەفریشتەکان، وە ھەرچی لەزەویشدا ھەیە لەباوەردارانی مرۆڤ وجنۆکە ھەر ھەموویان سوژدەی گوێڕایەڵی بۆ خوای گەورە دەبەن، وە خۆر ومانگ وئەستێرە وچیا ودار ودرەخت وھەرچی گیانداریشە سوژدەی بۆ دەبەن، سوژدەی ملکەچی ولەفەرمان دەرنەچوون، وە زۆرێک لەخەڵکیش بەڕەزامەندی وپێخۆش بوونی خۆیان سژودە ھەر بۆ خوا دەبەن، وە زۆرێک لەخەڵکی تر لاڕێ دەگرن وسوژدەی بۆ نابەن وگوێڕایەڵی ناکەن، لەبەر کوفر بێباوەڕی سزای خوایان لەسەر پێویست بووە، ھەر کەسێک خوا سووک وڕیسوای بکات لەبەر کوفر وبێباوەڕیەکەی ھیچ کەس ناتوانێت ڕێزێ لێ بنێت، بێگومان خوا ھەر شتێکی ویست ئەنجامی دەدات، وە ھیچ کەس نیە خوا ناچار بکات بەئەنجامدانی کارێک.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە