سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:19

۞ هَٰذَانِ خَصْمَانِ اخْتَصَمُوا فِي رَبِّهِمْ ۖ فَالَّذِينَ كَفَرُوا قُطِّعَتْ لَهُمْ ثِيَابٌ مِنْ نَارٍ يُصَبُّ مِنْ فَوْقِ رُءُوسِهِمُ الْحَمِيمُ

ئه‌مانه دووده‌سته‌ی دژبه‌یه‌کن (ئیمانداران و بێ باوه‌ڕان) کردیانه کێشه له‌باره‌ی په‌روه‌ردگاریانه‌وه (له زات و سیفات و قه‌زاو قه‌ده‌ری و... هتد): جا ئه‌وانه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوون پارچه پۆشاك له ئاگر بڕڕاوه به‌باڵایان، ئاوی زۆر له‌کوڵ له‌سه‌رویانه‌وه ده‌کرێت به‌سه‌ریاندا (له ده‌رئه‌نجامی سه‌ر سه‌ختی و سه‌رکه‌شییاندا).

تەفسیر

ئەمانەی باسکران دوو دەستە و تاقمی دژ بە یەکن، لەسەر پەروەردگاریان مشتومڕ و دەمەقاڵێ کەوتە نێوانیانەوە ، کە ئایا کامیان لەسەر ھەق و ڕاستین، دەستە و تاقمی باوەڕداران، وە دەستە و تاقمی بێباوەڕان، دەستە و تاقمی بێباوەڕان لە ھەموو لایەکەوە ئاگر دەوری داون ، ھەروەک پۆشاک و جلوبەرگ ، چۆن مرۆڤ لەبەری دەکات و دەوری لاشە و جەستەی دەدات، وە ئاوی کوڵ بەکوڵیشیان لەسەرەوە بەسەردا دەکرێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە