سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:17

إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا وَالصَّابِئِينَ وَالنَّصَارَىٰ وَالْمَجُوسَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا إِنَّ اللَّهَ يَفْصِلُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و ئه‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوو، له‌گه‌ڵ صابئه‌کاندا که فریشته په‌رست؛ یان ئه‌ستێره په‌رستن و گاوره‌کان و ئاگرپه‌رسته‌کان و ئه‌وانه‌ی که هه‌وه‌ڵایان (بۆ خوا) بڕیارداوه‌، بێگومان خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا جیایان ده‌کاته‌وه له‌یه‌کترو بڕیاری خۆی ده‌دات له‌سه‌ریان، به‌ڕاستی خوا شایه‌ته به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه‌.

تەفسیر

بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە خوای گەورە لە ئوممەتی ئیسلام، وە لە جولەکە و سابیئە (سابیئەکان: شوێنکەوتەی ھەندێک لە پێغەمبەرانن) و لە گاور، وە ئاگرپەرست و بتپەرستەکان ، بێگومان خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا حوکم و بڕیار دەدات لە نێوانیاندا، جا ئەو کاتە باوەڕداران دەخاتە بەھەشتەوە، وە جگە لە باوەڕدارانیش ھەموویان دەخاتە ئاگری دۆزەخەوە، بەڕاستی خوای گەورە ئاگاداری تەواوی گوفتار و کرداری بەندەکانیەتی، وە ھیچ شتێکیشی لاشاراوە و نھێنی نییە، وە پاداشت و تۆڵەی ھەموویشیان دەداتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە