سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:16

وَكَذَٰلِكَ أَنْزَلْنَاهُ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ وَأَنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يُرِيدُ

ئا به‌و شێوه‌یه قورئانمان دابه‌زاندووه‌، که ئایه‌ته‌کانی هه‌مووی ڕوون و ئاشکران، به‌ڕاستی خوا هه‌ر که‌سێکی بوێت (شایسته بێت، به‌م قورئانه) هیدایه‌تی ده‌دات.

تەفسیر

ھەروەکو چۆن نیشانە و بەڵگە ئاشکراکانمان بۆ ڕوونکردنەوە لەسەر زیندووبونەوەی دوای مردن، ھەر بەو شێوەیە ئایەتە ئاشکراکانی قورئانی پیرۆزمان ناردە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)، وە بێگومان خوای گەورە بەچاکە و فەزڵی خۆی ھەرکەسێکی ویست ڕێنومایی دەکات بۆ سەر ڕێگای ڕاست و ھیدایەتی دەدات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە