سورەت 20 · جوزء 16

سورة طه · 20:130

فَاصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ غُرُوبِهَا ۖ وَمِنْ آنَاءِ اللَّيْلِ فَسَبِّحْ وَأَطْرَافَ النَّهَارِ لَعَلَّكَ تَرْضَىٰ

که‌واته ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار خۆڕاگر به به‌رامبه‌ر ئه‌و گوفتاره نابه‌جێیانه‌یان که ده‌یڵێن و ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگارت بکه‌، پێش هه‌ڵهاتنی خۆرو پێش ئاوابوونی، له هه‌ندێک کاته‌کانی شه‌ودا هه‌ر ته‌سبیحات و ستایشی بکه‌، له به‌شه جیا جیاکانی ڕۆژیشدا هه‌ر ته‌سبیحات و ستایشی بکه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار به‌هره‌ماند ببیت.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - ئارام بگرە لەسەر ئەوەی ئەو بێباوەڕانە پێت دەڵێن لەقسە و تانە و تەشەرەدانی نابەجێ، بە سوپاس و ستایشی پەروەردگارت پاکو بێگەردی بۆ خوای گەورە بنوێنە لە نوێژی بەیانی پێش خۆرھەڵاتن، وە لە نوێژی عەسر پێش خۆرئاوابوون، وە لە نوێژی مەغریب و نوێژی عیشا لە ساتەکانی شەویشدا ھەر تەسبیحات و یادی خوا بکە، وە لە نوێژی نیوەڕۆ کاتێک ڕۆژ لادەدا لە ناوەڕاستی ئاسمان دوای کۆتایی ھاتنی سەرەتای ڕۆژ، وە لە نوێژی مەغریبیش پاش کۆتایی ھاتنی کۆتایی ڕۆژ، بە ئومێد و ڕەجای ئەوەی پاداشتی ئەو کردەوانەت لای خوای گەورە بەو شێوەیە بدرێتەوە کە پێی ڕازیت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە