سورەت 20 · جوزء 16
سورة طه · 20:131
وَلَا تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ إِلَىٰ مَا مَتَّعْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِنْهُمْ زَهْرَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا لِنَفْتِنَهُمْ فِيهِ ۚ وَرِزْقُ رَبِّكَ خَيْرٌ وَأَبْقَىٰ
(ئه‌ی ئیماندار) تۆ چاوه‌کانت مه‌بڕه ئه‌و نازو نیعمه‌ته‌ی که هه‌ندێک خه‌ڵکمان لێ به‌هره‌وه‌ر کردووه، که زینه‌ت و ڕازاوه‌ی ژیانی دنیایه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نازو نیعمه‌ته تاقیانبکه‌ینه‌وه، بێگومان ڕزق و ڕۆزی په‌روه‌ردگارت (له به‌هه‌شتدا) چاکترو به‌رده‌وامتره.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەری خوا - تۆ تەماشای ئەو ماڵ و سەروەت و سامان و خۆشگوزەرانییە مەکە داومانە بەو بێباوەڕانە لەخۆشیەکانی ژیانی دونیا بۆ ئەوەی تاقیان بکەینەوە، ئەوەی پێمان بەخشیون ھەمووی لەناو دەچێت و کاتیە و بەردوام نابێت، ئەو پاداشتەی کە پەروەردگارت بەڵێنی پێداویت تاوەکو ڕازیت دەکات باشتر و بەردەوامترە لەو خۆشی و ناز و نیعمەتەی بەوانمان داوە لەدونیا کەخۆشی و ناز و نیعمەتێکی کاتی و لەناو چووە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە