سورەت 20 · جوزء 16

سورة طه · 20:129

وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِنْ رَبِّكَ لَكَانَ لِزَامًا وَأَجَلٌ مُسَمًّى

خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێک له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه پێش نه‌که‌وتایه‌و مۆڵه‌تی دیاریکراویش نه‌بوایه‌، ئه‌وه له‌ناو بردنی خوانه‌ناسان شتێکی ئه‌نجامدار ده‌بوو.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر بڕیاری پێشوەختەی پەروەردگارت نەبوایە کەھیچ کەسێک سزا نادات پێش ئەوەی بەڵگەی لەسەر بسەلمێنێت، وە ئەگەر پەروەردگارت پێشتر کاتێکی بۆ دیاری نەکردنایە لای خۆی، ئەوا سزای دەدان و لەناوی دەبردن، چونکە ئەوان شایستەی ئەو سزایە بوون.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە