سورەت 2 · جوزء 1

سورة البقرة · 2:36

فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ ۖ وَقُلْنَا اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ ۖ وَلَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَىٰ حِينٍ

شه‌یتان (فرسه‌تی لێهێنان) و له خشته‌ی بردن (وای لێكردن له به‌رو بوومی دره‌خته قه‌ده‌غه كراوه‌كه بخۆن) و له‌و شوێنه (خۆش و پڕ له نازو نیعمه‌ته‌) به‌ده‌ركردنی دان، ئه‌وسا پێمان وتن: (ماده‌م سه‌رپێچیتان كرد ئیتر لێره جێتان نابێته‌وه‌)، ده‌بێت دابه‌زنه خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی، جا (له‌وێ) هه‌نێدكتان دوژمنی هه‌ندێكتانن (شه‌یتان دوژمنی ئێوه‌یه و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات دوژمنایه‌تی له نێوانتاندا به‌رپا بكات)، تاماوه‌یه‌كی دیاری كراو نیشته‌جێ ده‌بن له‌زه‌ویداو له نازو نیعمه‌ته‌كان سوود وه‌رده‌گرن و به‌هره‌وه‌ر ده‌بن.

تەفسیر

بەردەوام شەیتان خەریکی دروستکردنی وەسوەسە بوو لە دڵ ودەروونی ئادەم وھاوسەرەکەی، تاوەکو خستینیە ناو ئەو ھەڵە وتاوانەوە بەوەی وایلێکردن کە لە بەروبومی درەختەکەیان خوارد کە خوای گەورە لێی قەدەغە کردبوون، ئەوە بوو سزای ئەو کارەشیان کە کردیان خوای گەورە لەو بەھەشتە دەری کردن کە تێیدا بوون، پاشان خوای گەورە بەوان وبە شەیتانیشی فەرموو: دابەزنە سەر زەوی، وە ھەندێکیتان دەبن بەدوژمنی ھەندێکی ترتان، وە ئێوە لەو زەویەدا دەمێننەوە وجێگیر دەبن، وە تام ولەزەت وەربگرن لەو خێر وخێراتەی تێیدایە، تا ئەو کاتەی کە ماوەکەتان کۆتایی دێت وڕۆژی دوایی ھەڵدەسێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە