سورەت 2 · جوزء 1

سورة البقرة · 2:35

وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَٰذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ

ئینجا وتمان: ئه‌ی ئاده‌م خۆت و هاوسه‌رت له‌م به‌هه‌شته‌دا ژیان به‌رنه‌سه‌رو نیشته‌جێ بن له‌هه‌ر كوێ حه‌زده‌كه‌ن بخۆن و بخۆنه‌وه به‌تێرو ته‌سه‌لی، به‌ڵام نزیكی ئه‌م دره‌خته مه‌كه‌ون (دره‌ختێكی دیاری كراو بۆ تاقی كردنه‌وه لێیان قه‌ده‌غه كرا) ئه‌گینا ده‌چنه ڕیزی سته‌مكارانه‌وه‌.

تەفسیر

ووتمان: ئەی ئادەم خۆت وھاوسەرەکەت (حەوا) لە بەھەشتدا جێگیربن، وە لەبەروبوم وبەرھەمەکانی بەھەشت لەھەر جێگایەکەوە بێت بەتێروتەسەلی وفراوانی بخۆن وھیچ ڕێگریەک نابینن، بەڵام ئاگاداربن لە بەروبومی ئەو درەختە مەخۆن کە قەدەغەم کردووە لەسەرتان، چونکە ئەگەر لەبەروبومی ئەو درەختە بخۆن ئەوا بەسەرپێچی کردنی ئەوەی فەرمانتان پێکراوە دەچنە ڕێزی ستەمکارانەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە