سورەت 2 · جوزء 1

سورة البقرة · 2:37

فَتَلَقَّىٰ آدَمُ مِنْ رَبِّهِ كَلِمَاتٍ فَتَابَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ

پاشان ئاده‌م له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه چه‌ند وشه‌و نزایه‌كی وه‌رگرت (به‌دڵ و به‌كوڵ پاڕایه‌وه خوای میهره‌بانیش) نزاكه‌ی وه‌رگرت و لێی خۆش بوو، چونكه به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و، زاتێكی ئێجگار میهره‌بان و تۆبه وه‌رگره‌. (نزاكه‌ش له ئایه‌تی 23 ی سووره‌تی ئه‌عراف دا هاتووه‌).

تەفسیر

ئەمجا ئادەم لەلایەن پەروەردگاریەوه بەئیلهام چەند وشەو وتەیەكی پێگەیشت و گوتیان: ﴿قَالاَ رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ [الأعراف: ٢٣]، واته: [هەردووکیان وتیان ئەی پەروەردگارمان ئێمه ستەممان له خۆمان کرد جا ئەگەر لێمان نەبوری و میهرەبانیمان لەگەڵ نەکەیت سوێند بەخوا بێگومان ئێمه لەزیانباران دەبین]، وه خوایش تەوبەی لێ وەرگرت و لێی خۆش بوو، چونكه بەراستیی هەر خۆیەتی زۆر زوو نزاوپاڕانەوه له تەوبەكەران وەردەگریت، زۆریش میهرەبان و دڵاوایه پێیان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە