سورەت 19 · جوزء 16
سورة مريم · 19:37
فَاخْتَلَفَ الْأَحْزَابُ مِنْ بَيْنِهِمْ ۖ فَوَيْلٌ لِلَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ مَشْهَدِ يَوْمٍ عَظِيمٍ
(له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕاستیانه‌دا) ئینجا یه‌کسه‌ر گرۆو ده‌سته‌کان له نێو خۆیاندا ڕاو بۆچوونی جیاوازیان بۆ په‌یدا بوو، هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن و (بڕوا به‌و ڕاستیانه ناکه‌ن) کاتێک قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت و دیمه‌نی سامناک و به‌سه‌رهاتی گه‌وره ده‌بینن (که ئێسته به‌دووری ده‌زانن).
تەفسیر
لەگەڵ ئەوەیشدا ئەوانەی ڕایان جیاواز بوو سەبارەت بە عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) ناکۆکی کەوتە نێوانیانەوە و بوون بەچەند دەستە و کۆمەڵێکی جیاوازەوە، ھەندێکیان باوەڕیان پێھێنا و وتیان: عیسا پێغەمبەری خوایە، وە ھەندێکی تریان وەک جولەکەکان باوەڕیان پێ نەھێنا، وە چەند دەستە و تاقمێکیش زیادەڕۆییان تێدا کرد، ھەندێکیان وتیان: عیسا خوایە، وە ھەندێکی تریان وتیان: نەخێر عیسا کوڕی خوایە، پاک و بێگەردی بۆ خوای گەورە لە ھەموو ئەو ناھەقیانەی دەیڵێن، دەسا وەیل و ھاوار و تیاچوون بۆ ئەوانەی لەبارەی ئەوەوە ڕایان جیاواز بوو لەدیمەنەکانی ڕۆژی قیامەت کە ڕۆژێکی یەکجار گەورەیە، کە دیمەنی زۆر ترسناک و لێپرسینەوە و تۆڵە و سزای تێدایە بۆ بێباوەڕان، بەتایبەت بۆ ئەوانەی باوەڕیان وایە عیسا کوڕی خوایە (بەرز و بڵندی بۆ خوای تاک و تەنھا لەوەی بۆی ھەڵدەبەستن).
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە