سورەت 19 · جوزء 16

سورة مريم · 19:38

أَسْمِعْ بِهِمْ وَأَبْصِرْ يَوْمَ يَأْتُونَنَا ۖ لَٰكِنِ الظَّالِمُونَ الْيَوْمَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ

ئه‌و ڕۆژه‌ی (که ئه‌و خوانه‌ناسانه‌) ئاماده ده‌کرێن و دێن بۆ لامان، (زۆر سه‌یره‌!) ئای که چه‌نده ده‌زگای بیستن و بینینیان به‌هێزه‌، به‌ڵام سته‌مکاران ئه‌مڕۆ له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌ژین.

تەفسیر

لەو ڕۆژەدا ئەوانە چەند بیستن و بینینیان بەھێزە، بیستیان بەڵام کاتێک بیستیان بیستن ھیچ سوودێکی نەبوو بۆیان، وە کاتێکیش بینیان بینین ھیچ سوودێکی پێ نەگەیاندن، بەڵام ئەمڕۆ ستەمکاران لە ژیانی دونیا ھێشتا لە گومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرادان، وە ڕێگای ڕاست ناگرنە بەر، خۆیان ئامادە ناکەن بۆ ژیانی دواڕۆژ، تا ئەو کاتەی لەپڕ ڕۆژی دوایی دێت، کەچی ئەوان ھێشتا لەناو ستەم و گومڕایی خۆیاندا مەست بوون.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە