سورەت 19 · جوزء 16

سورة مريم · 19:36

وَإِنَّ اللَّهَ رَبِّي وَرَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ ۚ هَٰذَا صِرَاطٌ مُسْتَقِيمٌ

به‌ڕاستی هه‌ر خوا په‌روه‌ردگاری منیش و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه‌، که‌وابوو بیپه‌رستن، ئه‌مه‌یه ڕێبازی ڕاست و دروست (ڕێبازی دینداری و سه‌رفرازی هه‌ردوو جیهان).

تەفسیر

وە بێگومان (اللە) تەعالا پاکوبێگەردی بۆ زاتی ئەو، پەروەردگاری من و پەروەردگاری ھەموو ئێوەیشە، کەوابێت تەنھا ھەر ئەو بپەرستن، ئەوەی بۆم باسکردن ئەوە ڕێگای ڕاست و دروستە کەبەندەکان دەگەیەنێتە ڕەزامەندی خوای گەورە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە