سورەت 18 · جوزء 16

سورة الكهف · 18:79

أَمَّا السَّفِينَةُ فَكَانَتْ لِمَسَاكِينَ يَعْمَلُونَ فِي الْبَحْرِ فَأَرَدْتُ أَنْ أَعِيبَهَا وَكَانَ وَرَاءَهُمْ مَلِكٌ يَأْخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصْبًا

ئه‌و که‌شتیه‌ی (عه‌یبدارم کرد چه‌ند هه‌ژارێک خاوه‌نی بوون له ده‌ریادا کاریان ده‌کرد، جا منیش ویستم عه‌یبداری بکه‌م، له‌کاتێکدا له‌و ناوه‌دا پاشایه‌ک هه‌بوو که هه‌موو که‌شتیه‌کی (چاک و ڕێکوپێکی) داگیر ده‌کرد.

تەفسیر

حیکمەتی ئەو کەشتییەی کونم کرد و تۆ پێی ڕازی نەبوویت، ئەوە بوو ئەو کەشتییە ھی چەند کەسێکی ھەژار بوو، لە دەریادا ئیشیان پێدەکرد بۆ ئەوەی بژێوی خۆیانی پێ دەربکەن، وە نەیاندەتوانی کەشتییەکی تر بکڕن، من بەو کارەم ویستم کەشتیەکەیان عەیبدار بکەم، چونکە لە پێشیانەوە پاشایەکی ستەمکار ھەبوو، ھەر کەشتییەک باش و چاک بوایە دەستی بەسەردا دەگرت و ھەڵی دەگرت بۆ خۆی، بەڵام ھەر کەشتییەک عەیبدار بوایە وازی لێدەھێنا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە