سورەت 18 · جوزء 16

سورة الكهف · 18:80

وَأَمَّا الْغُلَامُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤْمِنَيْنِ فَخَشِينَا أَنْ يُرْهِقَهُمَا طُغْيَانًا وَكُفْرًا

منداڵه‌که‌ش (که کوشتم) دایک و باوکێکی ئیمانداری هه‌بوو، ترساین له‌وه‌ی که به‌سه‌رکه‌شی و بێ دینی و خوانه‌ناسی هیلاک و ماندویان بکات (چونکه هه‌ر له ئێستاوه سه‌رکه‌شی و لاساریی پێوه دیار بوو).

تەفسیر

سەبارەت بە کوڕە لاوەکەیش کە ڕێگریت لێکردم بیکوژم، دایک و باوکی ئەو لاوە دوو کەسی باوەڕدار بوون، ئەو لاوەیش لە عیلم و زانستی خوا ( لە قەدەردا) کەسێکی بێباوەڕ و خوانەناسە، بۆیە ترسیان دواتر گەورە ببوایە و لەبەر خۆشەویستی دایک و باوکی بۆی، یان لەبەر ئەوەی ئەوان پێویستیان بەو ھەبوو، ببوایە بەھۆی بێباوەڕی و لە خوا یاخی بوونی دایک و باوکی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە