سورەت 18 · جوزء 16

سورة الكهف · 18:78

قَالَ هَٰذَا فِرَاقُ بَيْنِي وَبَيْنِكَ ۚ سَأُنَبِّئُكَ بِتَأْوِيلِ مَا لَمْ تَسْتَطِعْ عَلَيْهِ صَبْرًا

زاناکه وتی: ئیتر ئالێره به دواوه کاتی جیابوونه‌وه‌ی نێوانی من و تۆیه‌، من تاوێکی تر تۆ ئاگادار ده‌که‌م له حه‌قیقه‌ت و سه‌رئه‌نجامی ئه‌و شتانه‌ی که نه‌تتوانی ئارام بگریت له به‌رامبه‌ریانه‌وه‌.

تەفسیر

خضر بە موسای وت: ئەم ڕەخنەگرتنەت، کە دەڵێیت بۆچی لەبەرامبەر ڕاستکردنەوەی ئەم دیوارە کڕێیەکت وەرنەگرت لێیان، شوێن و کاتی ئەوەیە ئیتر من و تۆ لێک جودا ببینەوە، بەڵام پاش کەمێکی تر حیکمەتی ئەو کار و کردەوانەت بۆ شی دەکەمەوە کاتێک لەمنەوە دەتبینی و ئارامت نەدەگرت لەسەریان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە