سورەت 18 · جوزء 16

سورة الكهف · 18:77

فَانْطَلَقَا حَتَّىٰ إِذَا أَتَيَا أَهْلَ قَرْيَةٍ اسْتَطْعَمَا أَهْلَهَا فَأَبَوْا أَنْ يُضَيِّفُوهُمَا فَوَجَدَا فِيهَا جِدَارًا يُرِيدُ أَنْ يَنْقَضَّ فَأَقَامَهُ ۖ قَالَ لَوْ شِئْتَ لَاتَّخَذْتَ عَلَيْهِ أَجْرًا

پاشان ده‌رچوون و ڕۆشتن هه‌تا گه‌یشتنه ناو خه‌ڵکی شارۆچکه‌یه‌ک (برسیان بوو) داوای خۆراکیان له خاڵکه‌که کرد، که‌چی ده‌ستیان نا به ڕوویانه‌وه و میوانداریان لێ نه‌کردن، ئه‌وسا له‌ناو شاره‌که‌دا دیوارێکیان به‌دی کرد خه‌ریکبوو ده‌ڕوخا، به‌ڵام زاناکه هه‌ڵیچنیه‌وه‌و چاکی کرده‌وه‌و به‌رزی کرده‌وه‌، موسا وتی: ئه‌گه‌ر بتویستایه‌، ئه‌وه کرێیه‌کت به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره وه‌رده‌گرت (ده‌ماندا به‌خۆراک پیی تێر ده‌بووین).

تەفسیر

ھەردووکیان ڕۆیشتن تا گەیشتنە خەڵکی گوندێک و داوای خواردنیان لێکردن (چونکە ماندوو بووبون و ھیچیشیان پێ نەبوو بیخۆن) ئەوە بوو خەڵکی گوندەکە خواردنیان نەدانێ و ئامادەش نەبوون میوانداریان بکەن، موسا و خضر (سەلامی خوایان لێ بێت) لێیاندا و ڕۆیشتن ھەر لەو گوندە دیوارێکیان بەدی کرد خەریک بوو بکەوێت و بڕوخێت، خضریش ھەستا بەڕاستکردنەوەی دیوارەکە و نەیھێشت بڕوخێت، لەم کاتەدا موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بەخضری وت: ئەگەر بتویستایە لەبەرامبەر ڕاستکردنەوەی ئەو دیوارە کرێیەکت وەردەگرت بۆ ئەوەی ئێمەیش پێویستی خۆمان پێ دەرکردایە دوای ئەوەی ئەوان ئامادە نەبوون خواردنمان پێبدەن و میوانداریمان بکەن .

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە