سورەت 18 · جوزء 16

سورة الكهف · 18:76

قَالَ إِنْ سَأَلْتُكَ عَنْ شَيْءٍ بَعْدَهَا فَلَا تُصَاحِبْنِي ۖ قَدْ بَلَغْتَ مِنْ لَدُنِّي عُذْرًا

موسا وتی: ئه‌گه‌ر دوای ئه‌مه پرسیاری هه‌ر شتێکی ترم لێ کردیت، ئه‌وه هاوڕێیه‌تیم مه‌که‌، به‌ڕاستی به‌ڕای من مافی خۆته و له‌ڵایه‌ن منه‌وه لێ بوردراویت (چونکه من به‌ئاسانی له هه‌ڵسوکه‌وتی تۆ تێناگه‌م).

تەفسیر

موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: دوای ئەمجارە ئەگەر پرسیاری ھەرشتێکم لێکردیت ئیتر لێم جیا ببەرەوە و ھاوڕێیەتیم مەکە، بەڕاستی گەیشتیە ئەو ئاستەی کە لەلایەن منەوە بیانووی جیابوونەوەت دەستکەوێت و ھاوڕێیەتی من نەکەیت، منیش بیانوم نامێنێت ئەگەر جارێکی تر پرسیارت لێبکەم، چونکە دووجار سەرپێچی تۆم کرد.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە